مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیاننامەیەكی لەبارەی رووداوی هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە گەرمیان بڵاو كردەوە و تێدا جەختی كردەوە كە بە ئامانجگرتنی هەڤاڵان و كادیران لەلایەن هەر لایەن و گرووپێكەوە بێت قبووڵكراو نییە.
مەكتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەنراوكەدا داوای لە دامودەزگاكانی ناوچەكە كرد لێكۆڵینەوەی جددی لەسەر كردەوە تیرۆریستییەكە بكەن و ئەنجامدەرانی بۆ پارتی و رای گشتی و خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكەن.
دەقی راگەیەنراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:-
بەداخەوە ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى 15/ 7/ 2024، هەڤاڵ (ئەکرەم ساڵح) بەرپرسى لقى 22ى پارتیمان لە کاتى ڕۆیشتنى بۆ ئەرکى فەرمى ڕۆژانەى خۆى لە شارى کەلار، دەکرێتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکەى دەتەقێندرێتەوە، خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە.
ئێمە لەکاتێکدا بە توندى ئیدانەى ئەو کردەوە تیرۆرستیە دەکەین کە هەڤاڵانى پارتیمان کراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاکانى سنوورەکەیە لێکۆڵینەوەى جددى لەو کردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بکەن و ئەنجامدەرانى بۆ پارتیمان و ڕاى گشتى و خەڵکى کوردستان ئاشکرا بکەن.
ئەو جۆرە کارە تێکدەرانە کاریگەرى دەبێت بۆ سەر سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و، بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانى پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و ڕێگا نادەین تێکدەران بە مەرامەکانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکى خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانى کردەوە تیرۆرستیەکە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووى یاسا بکرێنەوە.
مەکتەبى سیاسىیی پارتى دیموکراتى دیموکراتی کوردستان
16ـی 7ـی 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.