Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:48

نێچيرڤان بارزانى هه‌واڵى به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌پرسێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/16  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى  ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسى لقى (22)ى پارتى ديموكراتى كوردستانى پرسى كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، ڕزگار بوو.

 نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هه‌واڵپرسى و هيواى سه‌لامه‌تى بۆ خۆى و ياوه‌رانى بريندارى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكى تيرۆرى سياسى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان به‌دواداچوون بۆ كه‌يسه‌كه‌ ده‌كه‌ن تاكو ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ ئه‌كره‌م ساڵح وێڕاى ئاماژه‌كردن به‌ چۆنيه‌تيى هه‌وڵه‌ تيرۆرستييه‌كه و زيانه‌كانى‌، سوپاس و پێزانينى بۆ خه‌مخۆرى و هه‌واڵپرسى و به‌دواداچوونى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.