مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵی كوژرانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم .
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین .
ئەمە لە کاتێکدایە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ھەڵبژاردنی دەکرد، تەقەی لێ‌کرا و گوللەیەک بەر گوێی ڕاستی کەوت و بە سووکی بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.