سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕەزامەندی لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دا.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەپێناو بەرزبوونەوەی کوالێتیی ئاستی زانکۆکانی هەرێم و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژەکە درا.
رێكارەكانی كردنەوەی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی هەڵەبەجە بە بڕی ملیارێک و 512 ملیۆن و 498 هەزار دینار جێبەجێ دەكرێت، گوژمەكەش لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرج دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.