گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدهگهیهنێت، لەو مەترسیانە ئاگەدارن کە پەکەکە لە سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا دروستی دهكات. دهشڵێت، پێویستە ئۆپهراسیۆنەکانی تورکیا بە هەماهەنگی لهگهڵ عێراق بێت.
ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا رایگهیاند، ئێمە داوامان لە تورکیا کردووە ئۆپهراسیۆنەکانی دژی پەکەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارنی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق بێت تا کەمترین زیان بەر خەڵکی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بکەوێت.
دهشڵێت، ئێمە وەک ئەمریکا هەست بەو نیگەرانی و هەڕەشانە دەکەین کە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا و عێراق دروستی کردوون، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە پێویستە ئۆپهراسیۆنەکان بە هەماهەنگی بکرێن بۆ ئەوەی گیانی خەڵکی سڤیل بپارێزرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.