لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە 2 تۆمەتبار دەستگیركران.
له ڕاگهیهندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ براوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.
بهرێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران ( ب، أ، ح ) و ( م، ق، م ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.