Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:54

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە موسوڵمانان دەکات

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 1446ی كۆچی و یه‌كی مانگی موحه‌ره‌م بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بەبۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.