شارەزایەكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە شەپۆڵێكی تری بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەمشەوەوە بارانبارین دەست پێ دەكات.
محەمەد كەلاری شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێشبینی دەكری دره‌نگانی ئه‌مشه‌و و یان به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
راشیگەیاند: له دوای نیوه‌رۆی سبه‌ی هه‌ینی كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه قوڵ ده‌بێته‌وه له سنووری هەولێر و گه‌رمیان و كه‌ركووك و سۆران و ناوچه‌كانی تر، ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونی ئاستی ئاو، هەروەها به‌هۆی بارگاوییبوونی هه‌وره‌كان ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه.
ئاماژەشی دا: شەپۆڵە بارانبارینەكە به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو تا شه‌وی شه‌ممه به‌رده‌وامی دەبێت و پاشان كۆتایی پێ دێت.
جەختیشی كردەوە كە بارانبارینەكە لەم شەپۆڵەدا سه‌رانسه‌رییه و له هه‌موو ناوچه‌كانی هەرێمی كوردستان بارانی باش ده‌بارێت.
شارەزایەكی كەشوهەوا گوتیشی كە دوای ئه‌م شه‌پۆڵه، لە چەند رۆژی داهاتوودا هەروەها شه‌پۆڵێكی بارانبارینی تریش هەرێمی كوردستان دەگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.