دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی 9 نۆ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست وەك مامۆستا بۆ پەیمانگای هیوای نابیستان و ڕووناهی نابینایان لە پارێزگای دهۆك ڕادەگەیەنێت.
هەروەها وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت: پێویستە خوازیاری فۆڕم دانیشتووی ناوەندی قەزای دهۆك بێت و مەرجە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس)ی بۆ پسپۆڕیەكانی (زانست، میوزیك، بیركاری، ئینگلیزی، تەكنەلۆجیای زانیاری،هونەر، عەرەبی، كوردی) هەبێت.
دەشڵێت: دواكات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكە ڕۆژی سێشەممە 2024/2/20 لەهەمان شوێن بەڕیوەبەرایەتی چاودێری كەمئەندامانی دهۆك دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە ...........
https://www.facebook.com/KRG.MOLSA.Official/posts/811293871039073
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی 9 نۆ هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.