پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 4ی شوباتی2024، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و كرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان و بەرپرسانی حكومی و ئەمنی و سەربازیەكان، پیاوماقوڵانی چۆمان، لە قائمقامیەتی چۆمان، رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی قایمقامی نوێی قەزای چۆمان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: گرنگی ناوچەی باڵەكایەتی لە سەردەمی شۆڕش وە لە ئێستاشدا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ستراتیژییە و پلانی بەردەواممان دەبێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییانی ئەم دەڤەرە خۆشەویستە.
دواتر لە لایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوپاس و پێزانینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشكەش بە سوارە ئەكرەم قائیمقامی پێشووی قەزای چۆمان كرا و فەرمانی دەستبەكاربوون درایە ئەحمەد بارزان عەلی كۆ، قائیمقامی نوێی قەزای چۆمان.
قائیمقامی نوێی قەزای چۆمان دەستبەكار بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.