Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:55

لە رووداوێكی هاتووچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر- دهۆك لە نزیك گوندی چەمە، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان تیڤی، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی پارێزگای دهۆكە. 
رووداوەكە خۆكێشان بووە بەدیواری یەكێك لەو ئۆڤەر پاسانەی كە لەسەر ڕێگاكەدا هەیە. پۆلیسی هاتووچۆی سنوورەكەش هۆكاری رووداوەكە بۆ پابەندنەبوونی شوفێر بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ دەگەڕێنتەوە.
 هەفتەی رابردووش لەسەر هەمان ڕێگاو لە نزیك گوندی پەلاسان، رووداوێكی تری هاوشێوە دروست بوو، شوفێرەكە گیانی لەدەست دا.

پەیامنێر/ سەنگەر گۆران


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.