Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:01

ئەمریكاو بەریتانیا بەهاوكاری چەند وڵاتێكی دیكە هێرشیان كردە سەر حوسییەكانی یەمەن

کوردستان TV
100%

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریكا، دەستپێكردنی هەڵكوتانە سەر شوێنەكانی ژێر دەسەڵاتی گرووپی حوسییەكان لە یەمەن پشتڕاستكردەوە.
ئۆستین ڕایگەیاند كە سوپای ئەمریكا و بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئوسترالیا، بەحرەین، كەنەدا، دانیمارك، هۆڵەندا و نیوزلەندا هەڵمەتەكانیان ئەنجامداوە.
وەزیری ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە هێرشەكان "ئامانجیان زیاتر پەكخستن و كەمكردنەوەی تواناكانی میلیشیای حوسییەكانە كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن .
ئۆستین ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی هاوپەیمانان 36 ئامانجی حوسییەكانیان لە 13 شوێن بۆردومانكردووە كە پەیوەندییان بە دامەزراوەی هەڵگرتنی چەك و سیستەمی مووشەكی و لانچەر و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ڕادارەكانی حوسییەكانەوە هەیە .
ئۆستین جەختی لەوە كردەوە كە ئەم كارە هاوبەشە "پەیامێكی ڕوون بۆ حوسییەكان دەنێرێت كە ئەگەر كۆتایی بە هێرشە نایاساییەكانیان نەهێنن بۆ سەر كەشتییە نێودەوڵەتییەكان و كەشتییە دەریاییەكان، ڕووبەڕووی لێكەوتەی زیاتر دەبنەوە".
هەروەها گوتیشی: ئێمە درێغی ناكەین لە بەرگریكردن لە ژیانمان و ئازادی بازرگانی لە یەكێك لە گرنگترین ڕێڕەوی ئاوی جیهان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.