سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له گشت پێشینه كشتوكاڵییه‌كان لیخۆشبوون بیانگرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه: لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوو‌ن لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دایە.
بڵاویشی كرده‌وه: بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی راسپێردراوە کە کاری پێویست ئەنجام بدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.