بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی شوباتی 2024 راگەیاند:ئەمشەو بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكەمان دەكات و كاریگەری ئەو بارستە هەوایە ساردە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ناوچەكەمان دەمێنێتەوە، پلەكانی گەرما-ش بە نزیكەی (4-6) پلەی سیلیزی دادەبەزێت،لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەكانیش بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
هەروەها دەڵێت:لەگەڵ هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردە، بارانبارین و بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و ڕۆژهەلاتی هەرێم و بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی لە كاتەكانی شەودا و تا كاتەكانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەبارێت .
دەشڵێت:لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران و ناوچە شاخاوییەكانی لە كاتی باران بەفر بارینی دەبێت ،بەشێكیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوورو باكووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك، ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم هەیە .
كەشناسی: بارستە هەوایەكی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو چەند رۆژێك دەخاێنێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.