بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.........
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024-02-01
كەش / ئاسمان لەكاتەكانی بەیانی تا دوایی نیوەرۆ نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو , لە ئێوارەدا شەپۆلێكی باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم, كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات تاكو ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر . ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێ ناوچە هەیە , باران بارین لەگەرمیان و بەشێك لە پارێزگای كەركووك تا باكووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین بەشێوەی نمە باران و هەندێ كات تاوە بارانی مامناوەند دەبێت . لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد لەسەر تەواوی زنجیرە چیا سنوورییەكان و لووتكە و قەدپاڵی چیا بەرزەكان بەفر دەبارێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ ,بەڵام لە شەودا بە نزیكەی (2-4) پلە نزم دەبێتەوە .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 2024 -02-02
كەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت , لەئەنجامی كاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەكەمان دەكات لەكاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەی بەرزیان لە (2000) مەتر زیاترە . پێشبینی دەكرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەكانی تر .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەنزیكەی 4 تـــــا 6 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ , وە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دادەبەزێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
كەركووك : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -5پلەی سیلیزی
سۆران : 3 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2024-02-01
كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.