ئەمڕۆ چوارشەممە 31/1/2024 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گرێبەستەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەکانی ماستەرپلانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خرایە ڕوو، تێیدا کێشە و گرفت و پێشنیاری چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە خرانەڕوو بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ماستەرپلان لە چوارچێوەی نەخشەی پەسەندکراو کە گرنگیيەکی زۆری هەیە و بنەمای پێشخستن و ڕێکخستنی تەواوی سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمە و زامنی ئاراستەی فراوانبوون و بووژاندنەوەیە بۆ مەودایەکی درێژخایان بە ڕەچاوکردنی گۆڕانکارییە ئابووری و ژینگەیی و کۆمەڵایەتیيەکان و دوور لە بەکارهێنانی نادروستی زەوی گشتی و بە ڕێگەگرتن لە زێدەڕۆیی و گەشەسەندنی هەڕەمەکی و بێ پلانیی سێکتەرەکان.
وێڕای ئەوەی حکوومەت و هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی سەختی دارايی تێدەپەرێت، بەڵام بەهۆی کاریگەریى ماستهرپلان وەک بنەمایەک بۆ پێشخستن و ڕێكخستنی تهواوی سێكتهره خزمهتگوزارییهكانی شار و ڕێكخستنهوهی بەكارهێنانی زهوی و ئاراستهی فراوانبوون و بووژاندنهوهی شار، هەروەها بابهتهکە كاریگهری لهسهر ئهرك و ئهدای وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار ههیه و ئهو پڕۆژانهی كه گرێبهستیان لهسهر ئهنجامدراوه به ڕاگیراوی ماونهتهوه بارگرانی له ههموو ڕوویهكهوه لهسهر حكوومهت دروستكردووه.
لە دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەندکرد و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەگوێرەی تایبەتمەندی و توانای داراییى بەردەست ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان بگیرێنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.