Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:06

پرۆژەی فراوانكردنی جووتسایدی دەربەندی كۆڕێ- شەقڵاوە بە گوژمەی زیاتر لە 36 ملیار دینار جێبەجێ كرا

کوردستان TV
100%


پرۆژەی فراوانكردنی دوو فلایئۆڤەری ڕێگەی جووتسایدی دەربەندی كۆڕێ-شەقڵاوە، بە گوژمەی 36 ملیار و 371 ملیۆن و 148 هەزار دینار جێبەجێ كرا.

درێژیی ڕێگە دووسایدەكە، 2 كلیۆمەترە و دوو فلایئۆڤەر بە شێوەی U لە خۆ دەگرێت و تایبەتمەندییەكانی دیكەی ڕێگەوبانی بۆ كراوە.

چەند هاووڵاتییەكی ناوچەكە، لەسەر پرۆژەكە ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە و دەڵێن: "قەرەباڵغیی هاتوچۆی كەم كردووەوەتە و بووەتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ"، لەو سۆنگەوەش سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كابینەی نۆیەم دەكەن.

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری قەیرانە داراییەكان، لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دانەبڕاوە و بەردەوام بووە لە كاركردن و پێشكەشكردنی باشترین خزمەت بە هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.