سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند، كەشتییەكی تێكشكێنەری ئەمریكی دوو مووشەكی بالیستیكی دژە كەشتیی خستە خوارەوە كە لە یەمەنەوە هەڵدرابوون .
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی سۆشیال میدیا بڵاویكردەوە، ئەو دوو مووشەكە لە لایەن حوسییەكانەوە هەڵدرابوون كەلەلایەن ئێران پاڵپشتی دەكرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا كەشتی تێكشكێنەری USS Greeley دوو مووشەكی خستە خوارەوە كە "بە ئاراستەی كەشتییەكان"ی سوپای ئەمریكا تەقێندرابوون.
حوسییەكان لەبارەی بۆردومانەكانەوە دەڵێن: بەردەوام دەبن لەم كارە تا ئەو كاتەی خۆراك و دەرمانی پێویست دەچێتە ناو كەرتی غەززە، كە ئیسرائیل بۆردومانی دەكات و بە تەواوی گەمارۆی داوە.
شایانی باسە لە دوای 19ی ئەم مانگەوە ئەمە 23 یەمین هێرشە دەكرێتە سەر كەشتییە بازرگانییەكان.
ئەمریكا دوو مووشەكی بالیستی حوسییەكانی خستەخوارەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.