Erbil 4°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 09:55

ڕێگەوبانی چەندین گوند لە ئاكرێ قیرتاو كران

کوردستان TV
100%


پرۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگەوبانی گوندەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەو پرۆسەیەشدا ڕێگەی چوار گوندی دیكەی قەزای ئاكرێ قیرتاو كران.
ڕێگەی گوندەكانی شەرەفۆنا، قەسرۆك، ئەستریان و كەندەگول، لە ناحیەی بجیلی قەزای ئاكرێ بە بڕی ملیارێك و 13 ملیۆن دینار قیرتاو كران.
موحسین میرانی، بەڕێوەبەری چاككردنی ڕێگەوبانی ئاكرێ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "ڕێگەی ئەو چوار گوندە بە درێژاییی هەشت كیلۆمەتر لە ناحیەی بجیل قیرتاو كران، پرۆسەكەش لە ڕێگەی كرێكار و كۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێت."
ڕەمەزان محەممەد، هاووڵاتییەكی ناوچەكەیە، گوتی:"سوپاسی حكومەت دەكەین بۆ قیرتاوكردنی ڕێگەی گوندەكان، كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی هاتوچۆ و ژیانی گوندنشینانی ناوچەكە، بەهیواین بەردەوام بن."
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاوەدانكردنەوەی گوندەكانی كوردستان بەردەوامە و دەیەوێت لە ڕێگەی گرنگیپێدانی گوندەكان، هاووڵاتییانی گوندنشین لە ناوچەكانی خۆیان لە خزمەتگوزارییەكان سوودمەند بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.