Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:26

بۆردومانکردنی دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە، کوژرانی شەش کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی هێرشی چڕی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەر نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە، شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل بە تۆپهاوێژ بۆردومانی چڕی دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفای کردووە کە هەزاران ئاوارەی فەڵەستینی پەنایان بۆ بردووە و هەزاران بریندار و نەخۆشیشی تێدایە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئامانجی ڕاستەوخۆ کردنە ئامانجی دوو خێمە کە بۆ ڕۆژنامەنووسان و ئاوارەکان دانراوە لە دەوری نەخۆشخانەی شیفا، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.