وتەبێژی عەرەبیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایدەگەێنێ، ئالەنگاری گەورە لەبەردەم عێراقدایەو ئەمریكا-ش ناتوانێت بەبێ هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا، مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی ئەو وڵاتە بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە (20ی ئەیلوولی 2023) ساموێل واربورگ ،وتەبێژی عەرەبیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بۆ دەزگای سەتەلایتی كوردستان ،جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لای ئەمریكییەكان كردەوە.
واربورگ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ هەردوو كەناڵی كوردستان تیڤی و زاگرۆس عەرەبی ، لە میانی ڕووماڵی دەزگاكە لە لوتكەی ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام لە نیویۆرك گوتی: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئالەنگاری گەورە لەبەردەم عێراقدایەو ئەمریكا-ش ناتوانێت بەبێ هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا مامەڵە لەگەڵ ئەم وڵاتەدا بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئێمە بەبەردەوامی هانی هەماهەنگیی نێوان هەولێرو بەغدا دەدەین.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە نامەیەكدا بۆ جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ،داوایان لێكرد هەموو هەوڵێكی خۆی بدات بۆ كۆتاییهێنان بەو مامەڵە قبوڵنەكراوەی دەرهەق بە هاووڵاتییانی كوردی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كوردستان تیڤی باس لەپەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.