گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤی) نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خسته‌ڕوو، جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی به (كوردستان تیڤی) گوت: چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێرێ یه‌كشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، واتا بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ده‌نێردرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدای كردبوو.
مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم له سه‌ردانه‌كه‌دا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی عێراق ئه‌نجام دابوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: دوو پێشنیاری درێژخایه‌ن و كورتخایهنمان بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خستۆته‌ڕوو و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقیش پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشنیاره‌كان ده‌ربڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.