Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:24

ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران جێبه‌جێكراوه‌

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌واوی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌‌ و باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر سنوور چۆڵكراون.

لیژنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و ئێران به‌هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوانیان جێبه‌جێكردووه‌‌ و به‌مه‌ش باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر سنوور چۆڵكراون و بۆ شوێنێكی دوور له‌ سنووره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستانی ئێران چه‌ككراون و وه‌ك په‌نابه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكانی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌ران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری فیدڕالی له‌ ناوچه‌كان بڵاوه‌یان پێ كراوه‌ و به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاسایشی سنوور به‌رپرسیاره‌تی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ و له‌ كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌ و به‌ربه‌ستێكدا په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر ڕێگه‌چاره‌ی دانیشتن و گفتوگۆی دوو لایه‌نه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.