Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 09:58

داوا لەبایدن دەكرێت كۆتایی بەو مامەڵە قبوڵنەكراوە بهێنێت كە دەرهەق بە هاووڵاتییانی كوردستان دەكرێت

کوردستان TV
100%

سێ ئەندامی كۆنگرێسمانی ئەمەریكا لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەمریكا داوا دەكەن كە هەموو هەوڵێكی خۆی بدات بۆ كۆتاییهێنان بەو مامەڵە قبوڵنەكراوەی دەرهەق بە هاووڵاتییانی كوردی ‌عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
سێ ئەندامی كۆنگرێسمانی ئەمەریكا لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، نامەیەك ئاراستەی جۆبایدن ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكەن و داوای لێدەكەن هەوڵەكانی خۆی سەبارەت بە كۆتایهێنان بەو مامەڵەی كە بەرامبەر هەرێمی كوردستاندا دەكرێت،بخاتە گەڕ.
نامەكە لە لایەن كونگرێسمان مایكڵ واڵتز و مایكڵ مەكۆڵ و جۆو ویڵسنی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە رۆژی دووشەممەی رابردوو بە هاوبەشی نووسراوە و بە فەرمی ئاراستەی جۆ بایدن كراوە.
كۆنگرسێمانەكان لەنامە هاوبەشەكەیان بۆ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا نووسیویانە: داوات لێدەكەین كە هەموو هەوڵێك بدەیت بۆ كۆتاییهێنان بەو مامەڵە قبوڵنەكراوەی دەرهەق بە هاووڵاتییانی كوردی ‌عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
لە بەشێكی دیكەی نامەكەشدا رۆڵی مێژووی و پشتیوانییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا بەبیر بایدن دەهێننەوە و وەك هاوپەیمانێكی جێگەی متمانەی ئەمەریكا ناوزەدی دەكەن و گلەیی لەو فشارە سیاسی و ئابووری و یاسایانە دەكەن كە دژ بە هەرێمی كوردستان دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە لە بەیاننامەیەكداپشتیوانی ئەمریكای بۆ  وتووێژەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەربڕی.
لە دەستپێكی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئێمە پێشوازی لەو دیالۆگە بنیاتنەرە دەكەین كە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان ئەنجامدرا بە شێوەیەك كە لەگەڵ دەستووری عێراقدا بگونجێت. ئێمە هاندەری بڕیارەكەی حكومەتی عێراقین بۆ  ناردنی پارەی زیاتر بۆ حكومەتی هەرێم بۆ دڵنیابوون لە دابین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابووری. 
هاوكات ئانتۆنی بلینكەن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە دیداری لەگەڵ محەمەدشیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ،پشتیوانی ئەمریكای بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای توركیاوە دووپات كردەوە و داواشی لە حكومەتی عێراقی كرد لە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.