وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 15ـی 09ـی 2023 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سەردان و کۆبوونەوەکانی دوێنێی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ڕایگەیاند: پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکات کێشەکانی پەیوەست بە بودجە بەپێی دەستوور چارەسەر بکەن بەشێوەیەک لەبەرژەوەندیی هاووڵاتییانی عێراق بێت.
شاندی هەرێمی کوردستان دوێنێ پێنجشەممە بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە سەردانی بەغدایان کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
سەرۆکی حکوومەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا ئاماژەی بەوە دا کە "دوو پێشنیاری درێژخایه‌ن و كورتخایه‌نمان بۆ دابینكردنی شایسته‌داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خستووەته‌ڕوو و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشنیاره‌كان ده‌ربڕیوه، بۆ چاره‌سه‌ری كورتخایه‌ن چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممەی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقین و په‌نا به‌خوا مژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.