به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌ك له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژرا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكی كاتژمێر 5 له گه‌ڕه‌كی سابوونكه‌رانی شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌ك دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و كوژراوه.
ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كه ناوی (ئه‌میر حوسێن)ـه و ته‌مه‌نی نزیكی 60 ساڵه و له‌نێو بازاڕ له نزیك مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی له‌سه‌ر عاره‌بانه كاری فرۆشتنی له‌فه و خواردنی كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له هاووڵاتییه‌كه كراوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند گولـله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه و ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی تا ئێستا بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر نه‌كردووه كه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.