سهرۆكی هاوپهیمانیی دهوڵهتی یاسا له كاتی كۆبوونهوهی لهگهڵ سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و شاندی یاوهری، جهختی كردهوه كه هاوكار دهبێت بۆ ناردنی شایسته داراییهكانی ههرێمی كوردستان.
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی حکوومەت باسی لە دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگانەیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە لەکاتێکدا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرجکراوە، بەڵام سێ مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە جەختی لە گرنگیی و پێویستی ناردنی شایستە داراییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئامادەیی نیشان دا هاوکار بێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.