Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:01

پێشه‌وا هه‌ورامانی: تا دره‌نگانی شه‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌ به‌غدا كرد.

ڕاشیگه‌یاند: پاش كه‌مێكی دیكه‌ گه‌ڕێكی دیكه‌ی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

پێشه‌وا هه‌ورامانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا دره‌نگانی شه‌و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ چارەسەركردنی یه‌كجاری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوو به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسه‌كانی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و شایستە داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای بودجه‌دا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا تیمێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یاوه‌ری‌ مەسرور بارزانییه‌ كه‌ پێكھاتوون لە قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم.

شانده‌كه‌ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌بدوڵه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و عەماڕ حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووه‌وه‌‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می  كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: لە درێژەی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، داوام کرد هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێم بن و مافەکانیان وەک هاووڵاتییانی دیکەی عێراق پێ بدرێت و پارێزراو بێت.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها داوام كرد مافەکانی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە بابەتی سیاسی نەکرێت و پاڵپشتی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بن.

بڕیاریشە كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی و شاندە باڵاكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سەركردەكانی دیكەی عێراق تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.