پرۆژەی دووسایدی ناو ناحیەی ئاشتی كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی تەواو كرا، ئەو پرۆژەیە چەند بڕگەیەكی سەرەكی لەخۆدەگرێت، كە سەرجەم بڕگەكان لە چوارچێوەی پرۆژكەدا دەبنە هۆی كەمكردنەوەی جەنجاڵی و سیمایەكی جوانیش بە شارەوانییەكە دەبەخشن.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاشتی جێبەجێكرا. بڕگەكانی پرۆژەكەش پێكهاتوون لە دووسایدێك و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و مەنهۆڵ و قەنتەرەی دوو چاوە و دانانی قاڵبی كربستۆن و كۆنگرێتكردنی شۆستە و قیرتاوكردنی دووسیادەكە.
ههولێر... پرۆژەی دووسایدی ناحیەی ئاشتی تەواو كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.