ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سات بۆ سات نزیكدەبینەوە لەوەرزی پاییز و درێژبوونی زیاتری شەوان و كورتبوونەوەی ماوەكانی رۆژ كە ئەمەش كاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و گۆڕان بەسەر ئاراستە و جوڵەی سیستەمە ھەوایەكاندا لەناوچەكانمان دەھێنێت و نزیك دەبینەوە لە دەستپێكردنی بارانبارینەكان .
هەروەها گوتی: لەماوەی ھەردوو مانگی 10 و 11ی پایزی ئەمساڵ زۆرێكی ناوچەكانمان ھەر لە باكووری سعودییە و عێراق و ئێران و سوریا و ھەرێمی كوردستان دووچاری ژمارەیەك حاڵەتی بەھێز و توندی دروستبوونی ھەورە بروسكە دەبێتەوە كە بارانی بەخوڕ و تەرزەیان لەگەڵ دەبێت، ئەم شێوازانەش بەوە ناسراون لەماوەیەكی كورتدا دەبنە ھۆی دابارینی رێژەیەكی زۆری باران یان تەرزە كە لەسەر ناوچەیەكی جوگرافی تەسكدا دروست دەبن و دەبێتە ھۆی روودانی لافاوی كتوپر و خێرا .
گوتیشی:پشتیوان بەخودا بارانی زۆر باش بەدرێژایی وەرزی 2023 - 2024 ناوچەكانمان دەگرێتەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما-ش لەوەرزی پاییز و زستاندا و ساردبوونی كەشوھەوا بەگشتی، حاڵەتە توندەكان كەمدەبنەوەو دابارینەكان ئاسایی دەەبنەوە بۆ بارانی لەسەرخۆ و ئارام كە بەسوودترن و كەمتر مەترسی دروستبوونی لافاویان لێدەكرێت .
شارەزایەكی كەشناسی: بارانێكی زۆر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.