وهزارهتی پهروهردهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ چوارشهم ڕایگهیاند كه پهیمانگهی پیشهیی ههولێر بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنهڕهتی دهكرێتهوه كه خوێندن تێیدا بۆ ماوهی 5 ساڵه و به زمانی ئینگلیزییه.
وەزارەتی پەروەردە ڕایگهیاند: پەیمانگەی پیشەیی ھەولێر (5 ساڵی) بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە پارێزگای هەولێر دهكرێتهوه بۆ قوتابییانی دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023).
ڕاشیگهیاند: قوتابییانی دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023) دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینکە داواکارای پێشکەش بکەن تا رۆژی 21ـی 9ـی 2023 کاتژمێر2ـی نیوەڕۆ بە گوێرەی ئەو مەرج و پێوەری ئاماژەی پێکراو.
مەرج و پێوەرەکان لە پەیمانگەكه بهمشێوهی خوارهوه دهبێت:-
1- پێشکەشکار پێویستە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023-2024 بێت لە (خوێندنی رۆژ) .
2- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەبێت.
3- منداڵانی مامۆستایانی ئەم پەیمانگە نوێییە ئەگەر دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی بن و داواکاری پێشکەش بکەن، دەبەخشرێن لە مەرجەکانی وەرگرتن.
4- 80 قوتابی وەردەگیرێن بە ڕەچاوکردنی خاڵی سێەمیشەوە.
5- قوتابی پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
خوێندنی پەیمانگە بریتی دەبێت لەم بەشانەی خوارهوه:-
- گرووپی بەشی كۆمپیوتەر (كۆمپیوتەر، ئای تی).
- گرووپی بەشی دیزاین (گرافیك دیزاین، ئینتریر دیزاین).
- گرووپی بەشی بازرگانی (ژمێریاری، بازاڕ و بازاڕكردنی ئۆنلاین).
- گرووپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری (كارگێڕی ھوتێل، چێشتخانە و خزمەتگوزاری ژوور، چێشتلێنانی رۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتی و شیرنەمەنی).
هاوکات لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆگرامەكانی بەشەکانی ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات، هەروەها قوتابی پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی (کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی-وانە )) دەتوانێت داخلی سیستمی (E-Parwarda) ببێت و بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنیا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.