شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له ئێستاوه هۆشداری دا و پێشبینی كرد به‌تایبه‌تی له مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێر و گه‌رمیان و سلێمانی و كه‌ركووك لافاو دروست ببێت.
پێشبینییه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د كه‌لاری كراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕایده‌گه‌یه‌نێ: به‌پێی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌به‌رده‌ستن و لێكدانه‌وه‌یان بۆ كراوه، چالاكییه‌كانی ده‌ریای سوور و ناوه‌راست و كه‌نداوی عه‌ره‌بی و Lod له‌وپه‌ڕی ئه‌كتیڤی دایه و ئاماده‌ن بۆ كرداره‌كانی به‌هه‌ڵمبوون و دابارین.
ڕاشیگه‌یاند: ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه هه‌ردوو مانگی 11 و 12 یه‌كێك ده‌بن له‌و دوو مانگانه‌ی بارانی به‌هێزی تێدا ڕوو ده‌دات و دووریش نییه هه‌وری سۆپه‌رسێل له یه‌كێك له‌و مانگانه دروست ببێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زستان و به‌هاری داهاتوو ته‌واو باراناوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارینی باشیش هه‌یه.
محه‌مه‌د كه‌لاری ئاماژه‌شی دا كه به پێی لێكدانه‌وه‌كان زۆنی گه‌رمیان و سلێمانی و خۆرئاوای هه‌ولێر و كه‌ركووك و مووسڵ، هه‌روه‌ها ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و ئێرانیش یه‌كێك ده‌بن له‌و ناوچانه‌ی پێشبینی بارانی زۆر باشیان لێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ری لافاوی كتوپڕی به‌هێزیش هه‌یه.
له كۆتاییدا شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختی كرده‌وه كه به‌هۆی گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ دیارده‌ی نامۆی زۆر و بڕواپێنه‌كراو ڕوو بدات و هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.