وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ژه‌هراویبوونی 82 پێشمه‌رگه له پارێزگای دهۆك بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هه‌واڵه‌كه نادروست و ناڕاسته.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: له كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن هەواڵێکی نادروست بڵاو کراوه‌ته‌وه کە گوایە 82 پێشمەرگە لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەمبارەوە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک ڕایگه‌یاند كه تەنیا 19 پێشمەرگە باری تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هه‌روه‌ها دەستبەجێ 13 پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون و تەنیا 6 پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون و سه‌رجه‌میشیان لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و بە زووترین کات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ رای گشتی رای دەگەیەنن کە هەر هەواڵ و زانیارییەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرنەچێت، دوورە لە راستییەوە و فەرمی نییە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاگاداری كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كه دەکەینەوە کە بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکاندا بکەن و رەچاوی پاراستنی ئاسایشی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.