Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:43

واده‌ی یه‌كه‌م بارانبارینی ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی واده‌ی یه‌كه‌م بارانبارینی ئه‌مساڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو.

محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نزیكبوونمان بۆ وه‌رزێكی نوێ كه‌ وه‌رزی پایزه‌، ورده‌ ورده‌ كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆكان چالاك ده‌بن و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.‌

ڕاشیگه‌یاند: به‌پشتیوانی خودای گه‌وره له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی 10 ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ داده‌نرێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌نێوان 25 و 29ی مانگی داهاتوو ئه‌گه‌ری بارانی په‌ڵه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر گۆرانكاریش ڕوو بدات له‌ سه‌ره‌تای مانگی 11 بارانی په‌ڵه‌ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان به‌وه‌ن كه‌ له ‌مانگی 10 ئه‌گه‌ری بارانی په‌ڵه‌ هه‌یه.‌

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ یه‌كه‌م بارانبارین كاریگه‌ری ده‌ریای ناوه‌راست ده‌بێت‌ و دووه‌م بارانیش چالاكی ده‌ریای ناوه‌راست و ده‌ریای سوور ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.