Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:49

له‌ هه‌ولێر بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی لافاو پڕۆژه‌یه‌ك تاوتوێ كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی لافاو له‌ زستانی ساڵانی داهاتوو له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ ئه‌نجامدرا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود كاڕه‌ش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی چه‌ند به‌رپرسێكی تری شاری هه‌ولێر له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌ن پرۆژه‌ له‌ دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌، گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دیاریكردنی دیزانێكی گونجاو بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كی سه‌ندووقی له‌ شه‌قامی كۆرنیشی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش به ‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی لافاو بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری پایته‌خت.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه ‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ سندووقییه‌ و رێگریكردن له‌ دروستبوونی مه‌ترسییه‌كانی لافاو.

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گرینگی ئه‌و پڕۆژه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكی شاری هه‌ولێر له‌ مه‌ترسی لافاو به‌ دوور ده‌بێت.

له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانیشه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بیرۆكانه‌ ئاماژه‌یان بۆ كرا كه‌ خزمه‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و بیرورایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆر كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.