لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی بنەسڵاوە پرۆژەیەكی گەورەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە سەنتەری قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە) جێبەجێدەكرێت.
گوژمەی پرۆژەكە (2 ملیار و 536 ملیۆن دینار)و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە بریتییە لە سایدی دووەمی شەقامی سەرەكیی ناوبازاڕ لە سەنتەری لاوان و ئێستاش كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت، بە تەواوبوونی كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی بنەسڵاوە دەبێت.
پڕۆژەی شەقامێكی دووساید بە 2 ملیار و 536 ملیۆن دینار لە بنەسڵاوە جێبەجێدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.