Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:28

وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئابی 2023، ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا بە سەردانێك گەیشتە هەولێر.
دوای گەیشتنی لەلایەن كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سرووشتیەكان بە وەكالەت و ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێكرا.
وابڕیاریشە مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا كۆببنەوەو پرسی هەناردەكردنی نەوت تاوتوێ بكەن.
سەردانەكەی وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاك فیدان ،وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر، لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی ، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فەلاح مستەفا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێكرا.
بڕیارە ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی گرنگ بكەن، دیارترینیان، پرسی ئەمنی و ئابووری نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.