ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/24 مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان,پێشوازی لە هاكان فیدان ،وەزیری دەرەوەی توركیا دەكات .
بڕیارە پاش كەمێكی دیكە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بكات و لە كۆبوونەوەیەكدا چەند پرسێك تایبەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا و پرسی هەناردەكردنی نەوت و چەند پرسیكی دیكە تاوتوێ بكەن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاك فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر، لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی بەرپرسی ، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فەلاح مستەفا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێكرا.
بڕیارە ئەمڕۆ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لە بارەی چەند پرسێكی گرنگ بكەن، دیارترینیان، پرسی ئەمنی و ئابووری نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە ئەمە یەكەم سەردانی هاكان فیدان-ە، بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق،لە دوایی دەستبەكاربوونی وەكو وەزیری دەرەوەی توركیا.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆدەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.