ئەمڕۆ پێنجشەممە لەكاتژمێر6:30 بەیانیدا تیمەكانی ژێرئاوی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاكرێ ، تەرمی ئەو ئافرەتەیان لەنێو رووباری خازر لەنزیك گوندی خەلیكان لەناحیەی گردەسێنی قەزای ئاكرێ دەرهێنا كە پێشتر لەگەڵ ئافرەتێكی دیكە لەنێو رووبارەكەدا خنكابوون.
دوای ئەوەی ئەو دوو ئافرەتە لەنێو رووبارەكەدا دەخنكێن،تەرمی یەكێكیان سەر ئاو دەكەوێ، ئەوەی دیكەشیان لەلایەنی تیمی ژێر ئاوی بەرگری شارستانی ئاكرێ دەرهێندرا و تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادی ئاكرێ كراوە.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ لە دینارتە، گەنجێك بەناوی ئەزوەر كەمال تەمەن 24 ساڵ، لەكاتی خۆهەڵدانە نێو گۆمێكی ئاو، سەری بەر بەردێك كەوت و گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.