Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:55

شوفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.. ئه‌م كارانه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرا قه‌ده‌غه‌یه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م شوفێرانی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند كارێك له‌سه‌ر ڕێگاكانی خێرا ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ن.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شه‌قامی خێرای 120 مه‌تری هه‌ولێر شوفێری بارهه‌ڵگرێكی توركی به‌هۆی ته‌قینی یه‌كێك له‌ تایه‌كانی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی له‌ ڕێڕه‌وی خێرای شه‌قام  ڕاگرت، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تیش كه‌ له‌ دوایه‌وه‌ به‌ خێرایی ده‌هات چووه‌ ژێرییه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌گه‌ر شوفێران ئه‌و 12 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا سه‌لامه‌تییان زیاتر ده‌بێت.

خاڵه‌كان بریتین له‌:-

1- وه‌ستان و چاوه‌ڕوانكردن به‌بێ هۆكاری له‌ناكاو.

2- گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ به‌گ.

3- په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌كان و رۆیشتن له‌سه‌ر شه‌قامی خێرا.

4- كڕین و فرۆشتن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك.

5- رۆیشتنی ئه‌و سواڕۆیانه‌ی كه‌ خێراییان له‌ 60كم له‌ كاتژمێرێكدا كه‌متره‌.

6- رۆیشتنی سواڕۆكانی بیناسازی و كشتوكاڵی وه‌ك (تراكتۆر، ده‌ڕاسه‌، گرێده‌ر، شۆفه‌ڵ، عادیله‌) ته‌نانه‌ت بۆ مه‌ودای چه‌ند مه‌ترێكیش، به‌ڵكو ته‌نیا به‌ ئامێری تایبه‌ت بگوازرێته‌وه‌.

7- زیكزاك و په‌نته‌ڕناش لێدان و پێشبڕكێ.

8- به‌كارهێنانی مۆبایل و سناپكردن.

9- پێچكردنه‌وه‌ له‌ شوێنه‌كانی دروستكراو و بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاگوزاری خێرا یان هه‌ر ده‌رچه‌یه‌كی تری فریاگوزاری.

10- ڕه‌ماشلێدان بۆ ڕێگاكردنه‌وه‌.

11- هه‌ڵگرتن و دابه‌زاندنی سه‌رنشین.

12- لێخوڕینی پایسكل و مۆپید و سكۆته‌ر و ماتۆڕی سێ تایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.