Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:10

ئه‌مرۆ دووساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (سه‌لام کۆیی) تێپه‌ر ده‌بێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 17-8-2023 دووساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد (سه‌لام کۆیی) تێپه‌ر ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن سه‌لام كۆیی ،ناوی ته‌واوی (سه‌لام قادر حه‌مه‌د) ه‌" ساڵی 1955 له‌ گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر‌ له‌دایكبووه‌" ده‌رچووی ئاماده‌یی بازرگانی به‌شی ژمێریارییه‌" له‌ 1969/2/20 به‌شانۆگه‌ری (چاره‌ڕه‌ش) دێته‌ دونیای هونه‌ر" هاتنه‌ ناو دونیای هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د ساڵح و جه‌لال به‌یار و عه‌لی ئه‌حمه‌د و سوبحی كۆیی) بووه‌" ماوه‌ی 6 ساڵ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم به‌رنامه‌ی (ئاوێنه‌) یان له‌ته‌له‌فزیۆنی كوردستان پێشكه‌ش كردووه‌" .
ناوی هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی (گه‌شتێك به‌ناو سێ ڕۆژگاردا) (مه‌سه‌له‌ی شارێك) (ئه‌و فریشته‌یه‌ی له‌ بابل هاته‌ خوارێ) (ته‌رازوو) (ئاگر و چڵی زه‌یتون 1976) (دوا فیشه‌ك) (هه‌بو نه‌بو 1980) (گونده‌كه‌م جێناهێڵم) (تاپۆ حه‌قی چیه‌ 1984) (ڕاوچی) (نرخی ئازادی) (حه‌مه‌دۆك) (مه‌رزیه‌و كاكه‌مین) (مه‌می ئالان) (به‌ره‌و خۆر) (شاره‌كه‌م 2007) (كه‌واتا چاوه‌ڕێ به‌ 2009).
شایانی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 17-8-2021 هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سه‌لام كۆیی به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دوایی.
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.