Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:27

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م17ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی هه‌ینی 18ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان له‌نێوان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌روراد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
سۆران :41  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  48  پلەى سیلیزى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.