Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:45

ئەمریکا تووشی شۆک بووە؛ ملیۆنان دۆلار بۆ ئیندۆمی براوەتە دەرەوەی عێراق

کوردستان TV
100%

پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند کە بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا جێی سەرنجە ملیۆنان دۆلار بۆ ھاوردەکردنی ئیندۆمی براوه‌ته‌ دەرەوەی عێراق، هەروەها پرسیاری دروست کردووە کە ئایا عێراقییەکان هێندە حەز لە ئیندۆمی دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی 08ـی 2023 عەلی عەللاق پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای میدیایی ئەنجام دا و ڕایگەیاند: لیژنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئیندۆمی لەلایەن عێراقەوە پرسیاریان ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراقەوە کردووە و گوتوویەتی " بانکی ناوەندیی ئەمریکا تێبینی لەسەر بابەتی هاوردەکردنی ئیندۆمی ھەیە کە ئایا عێراقییەکان حەز لە ئیندۆمی دەکەن؟".

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا تووشی شۆک بووە کە نەوەی ئێستای عێراق، بەمشێوەیە حەز بە خواردنی ئیندۆمی دەکەن، لێژنە نێودەوڵەتییەکان پرسیارم لێ دەکەن کە ئەم بابه‌ته‌ ڕاستە یان نا، ئەوە یەکێکە لەو ھاوردەکراوانەی کە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا لێکۆڵینەوەی تیادا کردووە و دەرکەوتووە كه ملیۆنان دۆلار بۆ ھاوردەکردنی ئیندۆمی لە عێراق براوەتە دەرەوە.

پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاماژەی بەوە دا کە "ھیچ ھاوسەنگییەک لە بازاڕی عێراقیدا نییە، بۆیە دۆلار لە بازاڕی ڕەشەوە به‌ نافه‌رمی دێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.