Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:52

سبه‌ی له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد سبه‌ی پێنجشه‌م له‌ هه‌ندێ شوێن و ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان بۆ نیمچه‌ هه‌ور بگۆڕێت و له‌ ئه‌نجامیشدا ببێته‌ هۆی بارانبارین.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی پێنجشەم بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی شێدار بۆ سەر ناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە کاتەکانی نزیک ئێوارەی سبه‌ی بۆ کاتەکانی شەو ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و سلێمانی و دەوروبەری سەنتەری پارێزگای ھەولێر دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، هه‌روه‌ها پێشبینی چالاکبوونی ھەورەبروسکه‌ ده‌كرێ لە ھەندێ ناوچەدا لەگەڵ بارینی نمەبارانێکی کەم.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رما ڕایگه‌یاند كه‌ پلەکانی گەرما هه‌روه‌كو خۆی و بە جێگیری دەمێنێتەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند دەبێت و ئاراستەكه‌شی باشووری رۆژئاوا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.

پێشبینیش ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كان بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بێت:-

ھەولێر: 45 پلە

سلێمانی: 42 پلە

دھۆک: 44 پلە

ھەڵەبجە: 43 پلە

کەرکووک: 46 پلە

گەرمیان: 47 پلە

راپەرین: 43  پلە

سۆران: 42 پلە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.