مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتی،
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی 77مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەین.
وەک روون و ئاشکرایە لە مێژووی پڕسەروەری گەلەکەماندا کاری ھاوبەشی گرنگمان ئەنجامداوە لە پێناو ئازادی و دیموکراسی و مافی ڕەوای گەلی کوردستان،
لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 کاری ھاوبەشی گرنگمان ئەنجام داوە لە پێناو بونیادنانی حوکمی خۆماڵی، کە ئەوەش بەری رەنجی خەباتێکی لە مێژینەی خەڵکی کوردستانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی سەروەریەکانی پێ بڕاوە.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا دەکەینەوە بە گرنگی دەزانین تەواوی ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی نێوماڵی کوردی بدەین بۆ ئەوەی بتوانین بە ھەموو لایەکمان داکۆکی زیاتر لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بکەین لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان، کە ھەنووکە بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەقۆناغێکی ھەستیاردا ھەنگاو دەنێت و میللەتەکەمان دووچاری تەنگەژەی ئابووری و سیاسی بووەتەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، کە پێویستی بە یەکێتی و یەکڕیزی ھەموان ھەیە.
نەمری بۆ شەھیدان و سەربەرزی کەسوکاریان
مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
16-8-2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.