پێشبینی دەكرێت عێراق و تەواوی ناوچەكە شاهیدی وەرزی بارانبارینی بەخوڕ بێت.
لەوبارەیەوە سادق عەتییە،پێشبینیكەری كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت عێراق و تەواوی ناوچەكە شاهیدی وەرزی بارانبارینی بەخوڕی هاوشێوەی ساڵی 2019-2020 بێت.
هاوكات دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردۆتەوە كە پلەكانی گەرما كەمێك روو لەنزم بوونەوە دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە:رۆژی پێنجشەممە بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەكی شێدار بۆ سەر ناوچەكانمان، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
دەشڵێت: لە كاتەكانی نزیك ئێوارەدا بۆ كاتەكانی شەو ئاسمانی بەشێك لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركووك و سلێمانی و دەوروبەری سەنتەری پارێزگای ھەولێر دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، هەروەها پێشبینی چالاكبوونی ھەورە بروسكە دەكرێ لە ھەندێ ناوچەدا لەگەڵ بارینی نمەبارانێكی كەم.
كەشناسێك پێشبینی كردووە.. بزانە وەرزی زستانی ئەمساڵ چۆن دەبێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.