وهزیری دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان رایگهیاند: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە داراییەکانی بەرانبەر بە حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت، پێشوازیی لە وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کرد، کە پێک هاتبوون لە خاتوو زەهرا بێل، جێگری کونسوڵی گشتی و ئەلێکساندەر بێلا، سەرۆکی یەکەی ئابووریی کونسوڵخانە.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، لە دیدارهكهدا وەزیری دارایی و ئابووری، تیشکی خستە سەر دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و ڕایگەیاند: "لەگەڵ وەزارەتی داراییی عێراق و دیوانی چاودێریی داراییی عێراق، لە هەماهەنگیی بەردەوامداین و لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان هەموو ئەو داواکاریانەی جێبەجێ کردووە کە لە یاساکەدا هاتوون، تیمە هونەرییەکانی هەردوولا بە بەردەوامی لەسەر هێڵن بۆ هەماهەنگی و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو تا هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە نەمێنێت و بەغدا هیچ بیانوویەکی نەبێت بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم."
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی داراییدا هاتووه، ههر له دیدارهكهدا زەهرا بێل، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ دەستەبەرکردنی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هیوای خواست حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی، پابەند بن بەجێبەجێکردنی یاسای بودجە و ئەرکەکانیان بەرانبەر یەکتر جێبەجێ بکەن.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، لە تەوەرەیەکی تری دیدارەکەدا، وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە "ماوەی دوو ساڵە هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان دیوانی چاودێریی داراییی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و وردبینی لە سەرجەم ئەو داتا و ڕاپۆرتانە کراوە کە هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسیەی نەوت و خەرجی و داهاتە نانەوتییەکان پێشکەشی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە."
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.