له پهیامێكدا مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، حەفتاو حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات.
دهقی پهیام:
بەرێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
لەیادی حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان دەكەین.
بەو هیوایەی ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانی هێز و لایەنە سیاسییەکان لەم هەلومەرجەدا کە پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانی خەبات هەیە بە قازانجی چاککردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان . تەئکید دەكەینەوە كە كوردستان و ئەزموونەكەی بەرهەمی خوێنی گەشی هەزاران شەهید و قوربانییە، بۆیە پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستكەوتەكان پێویستی زۆری بە هەماهەنگی و لە خۆبردوویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراکەت هەیە.
جارێكی تر پیرۆزە و سەركەوتووبن...
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتی حەفتا و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پیرۆز دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.