قایمقامییه‌تی چۆمان ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی كرده‌وه ئه‌وانه‌ی هاتوچۆی ڕێگه‌ی هامیڵتۆن ده‌كن، كه‌وا سبه و دووسبه‌ی به‌شێكی ڕێگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و سۆران به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت.
قایمقامییه‌تی چۆمان له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: شوفێران و گەشتیار و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی قیرتاوکردنەوەی بەشێکی تر لە رێگه‌ی هامڵتۆن لە گوندی رەزان، رۆژی چوارشەم و پێنجشەم ڕێكه‌وتی 16 و 17ی مانگ، سایدی چوون لە حاجی ئۆمەران و چۆمان بۆ سۆران داده‌خرێت.
ڕاشیگه‌یاند: داخستنه‌كه لە کاتژمێر 7ی بەیانی هەتا 8ی شەو ده‌بێت.
قایمقامییه‌تی چۆمان داواشی له شوفێران كرد بۆ چوون لە حاجی ئۆمەران چۆمان بۆ سۆران، رێگه‌ی کانییە زیل داروسەلام بەکاربهێنن.
هه‌روه‌ها داواشی لە شوفێران و هاووڵاتییان كرد هاوکاری تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی رێگه‌وبانی سۆران بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.