بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم لقی سلێمانی ئه‌مشه‌و سێشه‌م ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه گوایه ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی پاره له به‌غداوه هاتووه بۆ سلێمانی و له ڕێگه‌دا وه‌رگه‌ڕاوه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ندێ له په‌یج و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وایان بڵاو كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی پاره له به‌غداوه بۆ سلێمانی هاتووه، به‌ڵام له ڕێگه‌دا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆی ته‌قینی تایه‌كانی وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش سێ له شوفێر و سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه لقی سلێمانی بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم له ڕوونكردنهوهكهدا ڕایگه‌یاند: لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکووک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گواستۆتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکان ڕوون دەکەینەوە كه‌وا هیچ بڕە پارەیەک بە ناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووە.
بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم لقی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه و ئەو ئۆتۆمبێلەی باس کراوە هیچ پەیوەندییەکی بە بانکهكهیانهوه نییە.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ندێ له په‌یج و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وایان بڵاو كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی پاره له به‌غداوه بۆ سلێمانی نێردراوه، به‌ڵام له ڕێگه‌دا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆی ته‌قینی تایه‌كانی وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش سێ له شوفێر و سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.